سەرۆکایەتی شارەوانی توەسپى

شارەوانی تووەسپی پاشماوەی لافاوەکەی دوێنێی پاککردەوە

تیمی ئامێرەکانی شارەوانی تووەسپی بەهاوکاری کۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی قوڕولیتەی لافاوەکەی دوێنێ جێبەجێکرد.

بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە، پاشماوەی بەرد و قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەسەر ڕێگاو کۆڵان و شوێنەگشتییەکانی تووەسپی کۆببوەوە کە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستکردبوو، هەربۆیە تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوەیان جێبەجێکرد.

Back to top button