سەرۆکایەتی شارەوانی بازیان
تیمە فریاگوزارییەکانی شارەوانی بازیان لە ئەرکی بەردەوامدان
سەرۆکایەتی شارەوانی بازیان بەهاوکاری کۆمپانیای ئانزۆ بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بەردەوام لەهەوڵی پاککردنەوەی سنورەکەدان.
لەدوێنێوە بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوی بەهێز، قوڕ و لیتەیەکی زۆر لە سنوری شارەوانی بازیان کۆبۆتەوە، هەربۆیە تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئانزۆ بەردەوام لەهەوڵی پاککردنەوەی سنورەکەدان.



