سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی چەمچەماڵ و شۆڕش بەردەوامی هەیە

لەئێستادا هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی پاشماوەی لافاوە بەهێزەکەی ڕۆژی سێشەممە لە سنوری شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش بەردەوامە و بە سەدان ژینگەپارێز و ئامێری جیاواز سەرقاڵی ڕاماڵینی پاشماوەی قوڕولیتەی نیشتووی ناوەندی شارۆچکەکانن.

لافاو بەسەدان تەن پاشماوەی قوڕولیتەی هێناوەتە سەر شەقام و نێو ماڵ و فەرمانگە گشتییەکانی حکومەت کە پێویستی بەهەڵمەتێکی هاوبەش و گشتگیری سەرتاسەری هەیە، بەخۆشحاڵییەوە لەئێستادا تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک و ڕێکخراوە خۆبەخشەکان و خەڵکانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر، سەرقاڵی پاککردنەوەی هەردوو شارۆچکەکەن.

Back to top button