زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵسەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش

کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی بەرپرسی نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی “عەتا محەمەد” بەرپرسی نوسینگەی بەڕێز “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە پەیوندیدارەکان لە بینای قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەری کۆمپانیای ئانزۆ کۆنسترەکشن و سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و لێپرسراوی سەرجەم فەرمانگە حکومییە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی ڕۆژی سێشەممە کرا.

لە وتەیەکدا “عەتا محەمەد” جەختی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز “کاک قوباد تاڵەبانی” کردەوە کە ناوەڕۆکەکەی بەزوویی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی ڕۆژی سێشەممە و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی سنورەکەیە، ڕاشیگەیاند؛ بەڕێز کاک قوباد بەوپەڕی پەرۆشییەوە لەسەر هێڵە و دەیەوێ لەزووترین کاتدا کێشەکان چارەسەر بکرێن و ژیان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا ئاسایی بێتەوە.

Back to top button