زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری کۆمپانیا ئانزۆ بینا و باڵەخانە زیانلێکەوتووەکانیان بەسەر کردەوە
لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی بەڕێز “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئانزۆ کۆنسترەکشن سەردانی مەیدانی بیناو باڵەخانە زیانلێکەوتووەکانی قەزای چەمچەماڵیان کرد.
لە سەردانەکەدا هەردوولایان لەنزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی شارەکە کرد و جەختیان لەسەر خێراترکردنی پڕۆسەکە کردەوە، لەهەمانکاتدا بڕیاریاندا ژمارەی ئامێر و ژینگەپارێزان لە هەڵمەتەکەدا زیاد بکرێ تاکو لەماوەیەکی کەمدا سەرجەم بینا و باڵەخانە حکومی و ناحکومییەکان پاکبکرێنەوە.







