سەرۆکایەتی شارەوانی ماوەت
ڕێگای گوندەکانی ماوەت پاککرانەوە
دوای بارانبارینە بەهێزەکەی ڕۆژی سێشەممە و درستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ڕێگای بەشێک لە گوندەکانی سنوری قەزای ماوەت تێکچوون.
لەهەڵمەتێکی هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی ماوەت و کۆمپانیای ئۆرانۆس ڕێگای گوندەکانی “سپیدار، گۆڵێ، کۆلکە” لەپاشماوەی بەرد و خۆڵی داڕماوی لاپاڵی بەرزاییەکان پاککرانەوە.





