زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی تەکیە

بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى شارەوانى تەکیەى بەسەر کردەوە

بەمەبەستى زیاتر بەئاگابوون لە هەڵمەتەکانى پاککردنەوەى ناوچە زیانلێکەوتووەکانى لافاوەکەى ڕۆژى سێشەممەى ڕابردوو، ئەمڕۆ (ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى سەردانى سەرۆکایەتى شارەوانى تەکیەى کرد و لەنزیکەوە ڕێکارەکانى پاککردنەوەى سنورى شارەوانییەکەى بەسەر کردەوە.

سەردانەکەى لەچوارچێوەى ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانى بەڕێز (قوباد تاڵەبانى) جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستاندایە کە لەهەر لەسەرەتاوە بەڕێزیان تەواوى لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بۆ چارەسەکردنى لێکەوتە خراپەکانى لافاوەکە و گەڕانەوەى دۆخى ئاسایی ژیان بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.

لەسەردانەکەدا سەرۆکى شارەوانى تەکیە مژدەى پاککردنەوەى یەکجارەکى سنورى شارەوانییەکەى بە بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى ڕاگەیاند و وتى؛ بە هەوڵ و ماندووبوونى سەرپەرشتیارانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانی سلێمانى و سەرپەرشتیارانى کۆمپانیاى ئانزۆ و تیمەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى تەکیە و خەڵکانى خۆبەخش و دڵسۆز، تەواوى سنورەکە لە پاشماوەى قوڕ و لیتەى لافاوەکە پاککراوەتەوە.

Back to top button