بەڕێوەبەرى گشتى تیمە فریاگوزارییەکانى بەسەر کردەوە
تەواوى گەڕەکە زیانلێکەوتووەکانى شۆڕش پاککراونەتەوە
لە درێژەى سەردانە مەیدانییەکەیدا بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانى لافاوەکەى ڕۆژى 9ى مانگ، (ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشى شارەوانییەکانى سلێمانى، تیمە فریاگوزارییەکانى سنورى شارەوانى شۆڕشى بەسەر کردەوە کە لەماوەى چوار ڕۆژى ڕابردوودا ڕۆژ و شەویان خستەرسەر یەک بۆ پاککردنەوەى پاشماوەى قوڕولیتەى لافاوەکە.
بەڕێوەبەرى گشتى لەنزیکەوە تیمەکانى شارەوانى شۆڕش و سەرپەرشتیارانى بەشى ژینگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى و کۆمپانیاى ئانزۆ و خۆبەخشەکانى بەسەرکردەوە و لە وتەیەکدا سوپاس و پێزانینى قوڵى خۆى بۆ دەربڕین، بەڕێزیان ڕایگەیاند؛ ئێوە سەلماندتان جەنگاوەرى ڕاستەقینەى کوردستانن، خەمخۆرى و دڵسۆزیتان لە پاککردنەوەى گەڕەکە زیانلێکەوتووەکان لەیاد ناکەین.
(بورهان عەبدوڵا) سەرۆکى شارەوانى شۆڕش لە وتەیەکدا سوپاسى هاوکارى و پاڵپشتى بەردەوامى بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکانى سلێمانى کرد و ڕایگەیاند؛ سوپاس بۆخوا لەئێستادا تەواوى گەڕەکە زیانلێکەوتووەکانى ناحیەکەمان پاککراوەتەوە و ژیانى هاوڵاتییان ئاسایی بۆتەوە.
جێبەجێکردنى هەڵمەتەکانى پاککردنەوەى ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەو ماوە کەمە لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنمایی بەڕێز (قوباد تاڵەبانى) جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بوو کە بە بەردەوامى جەنابیان و بەرپرسى نوسینگەکەى لەسەر هێڵ بوون تاکو ژیانى ئاسایی بۆ دانیشتووانى سنورەکە بگەڕێتەوە.







