سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
کێشەی ئاوەڕۆی کۆڵانێکی پێنجوێن چارەسەر کرا
بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕوودانی لافاو، شارەوانی پێنجوێن لەڕێگەی دانانی بۆری لولەییەوە گرفتی ئاوەڕۆی کۆڵانێکی لە گەڕەکی شارەوانی قەزاکە چارەسەر کرد.
لەئێستادا بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە، بەشێک لە ئاوەڕۆکان ڕووبەڕووی گیران و تێکچوون دەبنەوە، هەربۆیە سیانەکردنیان پێداویستیەکی هەنوکەییە تاکو دانیشتووانەکانیان زەرەرمەند نەبن.




