سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوورشارەوانیەکان
ڕێڕەوی ئاوەڕۆکانی شارەزوور پاککرانەوە
لەهەڵمەتێکی بەرفراواندا، ژینگەپارێزانی کۆمپانیای گەردین بەسەرپەرشتی شارەوانی شارەزوور هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ڕێڕەوی ئاوەڕۆکانیان جێبەجێکرد.
هەڵمەتەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگەپارێزان و بەکارهێنانی ئامێری حەفارە و بارهەڵگر ئەنجامدرا، تیایدا دەرچەی ئاوەڕۆکان و ڕێڕەوی باراناوەکانی سنوری شارەزوور پاککرانەوە تاکو لە ئەگەری بارانبارینی بەهێزدا مەترسی لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە دروستنەبێت.







