پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان دەستیپێکرد
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (عەتا محەمەد) بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندازیار (عەلی ڕەووف ) سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ بەوەکالەت، بەیاوەری تیمێکی هونەری لە ئەندازیاران و ڕووپێوانی شارەوانی چەمچەماڵ سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکانی سنووری چەمچەماڵیان بەسەرکردەوە.
لەئێستادا کاری پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان و ناوەندی شار دەستیپێکردووە و لە سەرچاوەی پۆندی بانی مەقان تا دوایین خاڵی ڕێڕەوی ئاویی سنووری چەمچەماڵ پاکدەکرێتەوە.
بەگوێرەی پلانەکە؛ لە هەنگاوی یەکەمدا سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکان پاکدەکرێنەوە و فراوان دەکرێن، پاشان هەموو ئەو بەربەستانە لادەبرێن کە دەکەونە سەر ڕێڕەوە ئاوییەکان،
ئەم هەنگاوەش وەک ڕێکارێکی خێرا و بەپەلەیە بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی لافاو،
کارەکان لەسەر ئەرک و سەرپەرشتی گروپی کۆمپانیاکانی ئەشکان جێبەجێدەکرێت






