زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵسەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕششارەوانیەکان
بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى سەردانى چەمچەماڵ و شۆڕشى کرد
ئەمڕۆ لە بەسەرکردنەوەیەکى مەیدانیدا، ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بەیاوەرى تیمێکى ئەندازیارى، سەردانى شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕشى کرد، لە نزیکەوە بەدواداچوونى بۆ ڕێکارەکانى پاککردنەوەى ڕێڕەوى ئاوەڕۆ و باراناوەکانى سنورەکە کرد.
لەسەردانەکەدا کە سەرۆکى شارەوانى چەمچەماڵ و ئەندازیارانى بەشى ژینگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى و ئەندازیارانى سەرپەرشتیارى زۆنەکە بەشداربوون تیایدا، بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى بەدواداچوونى ووردى بۆ گرفتەکان کرد و بەڵێنیدا هەرچى لەتواناى خۆیی و تیمەکەیدا بێت بۆ خێراترکردنى پڕۆسەکە، درێخى نەکات.



























