سەرۆکایەتی شارەوانی بەرزنجە

لابردنی پاشماوەی لافاو لە سنوری شارەوانی بەرزنجە

تیمی ئامێرەکانی شارەوانی بەرزنجە بەهاوکاری کۆمپانیای گەردین هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی قوڕولیتەی لافاوەکەی دوێنێ جێبەجێکرد.

بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەسەر ڕێگای سەرەکی ناحیەی بەرزنجە کۆببوەوە کە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستکردبوو، هەربۆیە تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای گەردین ڕێگاکەیان پاککردەوە.

Back to top button