سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور

تیمەکانی شارەوانی شارەزوور قەزاکەیان لە مەترسییەکانی لافاو پاراست

سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بەلافاوەکەی ئەمڕۆ دەڵێت؛ بارانێکی بەخوڕ و بەردەوام بووە هۆکاری دروستبوونی لافاوێکی بەهێز، بەڵام بە بەپشتیوانی خودای گەورە و بە هیمەتی ستافە ماندوونەناسەکەی شارەوانی توانیمان کاریگەری لافاوەکە کەمبکەینەوە و نەمانهێشت ڕوو لە گەڕەکەکان بکات.

سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور دەشڵێت؛ بەشێوەیەکی مەیدانی لەگەڵ تیمەکاندا بووین، ئەوەندەی لەتواناماندا بوو و لەبەردەستمان بوو درێخیمان نەکرد، ئەگەر بهتبایە ئەو لافاوەی هەردوو “شیوی زەڕایەن و گەورە قەڵا” بەرەو ناوشار بوایە ئەوا کارەساتی لێدەکەوتەوە، بەڵام بەهیمەتی هەموو لایەک ئەو مەترسیەمان ڕەواندەوە و چارەسەری وەستانی هاتووچۆمان لەسەر ڕێگای شارەزوور سەیدسادق کرد.

Back to top button