سەرۆکایەتی شارەوانی قەرەداغ
چاککردنی چەمی سمۆر و پڕکردنەوە ڕێگاکانی قەرەداغ
ئەمرۆ بە سەرپەرشتی بەرێزان قائیمقامی قەزای قەرەداغ و سەرۆکی شارەوانی قەرەداغ، تیمە هاوبەشەکانی شارەوانی و کۆمپانیای ئۆرانۆس هەستان بە چاککردنی چەمی سمۆر و پرکردنەوەی چاڵی سەر رێگاکان کە بەهۆی بارانبارینەوە ڕۆچووبوون.
هەڵمەتەکە لەکاتێکدایە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پاشماوەی قوڕولیتە لە سنورەکە کۆبوەتەوە و هەندێک پرد و ڕێگاش تووشی ڕۆچوون بوونەتەوە.



