زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی ئەڵاییسەرۆکایەتی شارەوانی بازیانشارەوانیەکان

ڕێگای سلێمانی-کەرکوک پاککرایەوە

بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی “نەوزاد جەلال” سەرۆکی شارەوانی بازیان و “دیاری جەلال” لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێز “ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و “هێرۆ تاهیر” سەرۆکی شارەوانی ئەڵڵایی، ڕێگای سەرەکی سلێمانی- کەرکوک پاککرایەوە.

هەڵمەتەکە بە بەشداری مەیدانی کۆمپانیای ئانزۆ و هاریکاری بنکەی هاتوچۆی بازگەی تاسڵوجە و فەرمانگەی هاتوچۆی بازیان ئەنجامدرا و تا درەنگانێکی شەو بەردەوامی هەبو، توانرا لە ڕێگەی ئامێرەکانی شۆڤڵ و گرێدەرەوە شەقامەکە پاکبکرێتەوە و ڕێگای دەربازبوون بۆ شۆفێران بکرێتەوە.

Back to top button