سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان

ڕووپۆشکردنی نەمامەکانی دەربەندیخان بەمەبەستی پارێزگاریکردنیان لەسەرما

بەمەبەستی بەرگرتن لەسەرما، هۆبەی باخچەکانی شارەوانی دەربەندیخان هەڵمەتێکی ڕووپۆشکردنی نەمامی (ئەکاسیا)ی بە نایلۆنی شەفاف لەسەر شۆستەکانی کانی توو ئەنجامدا.

شارەوانی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت؛ شەوانە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دائەبەزن و کاریگەری خراپ لەسەر نەمامەکان جێدەهێڵن، بۆیه بەردەوام لە هەوڵداین بە پێی توانا زۆربەی نەمامە تازە و ساواکان لەم سەرمایە بپارێزین.

Back to top button