زانیارى گشتى

كۆبوونەوەی بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی بەش و هۆبەكان

ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی، ئەندازیار (ئاسۆ شێركۆ) بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی بەش و هۆبەكانی ناو دیوان كۆبووەوە.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا بەرێوەبەری گشتی پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە هەمووان كرد و هیوای خواست 2026 ساڵی بەرەوپێشچوونی زیاتری كارەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی بێت لەسەرجەم ئاستەكاندا.

بەرێزیان سوپاس و پێزانینی زۆریان هەبوو بۆ سەرجەم فەرمانبەران و لێپرسراوی بەش و هۆبەکان کە لەماوەی ڕابردوودا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان جێبەجێکردووە و وە بەو هیوای بەهەمان گڕوتینەوە درێژە بە كاروانی خزمەتكردن بدەن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بەشێك لە لێپرسراوی بەش و هۆبەكان سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان گەیاند، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتییان كرد كە پاڵپشت و هاوكاریان بووە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.

Back to top button