زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق

سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق ئاڵوگۆڕ کرا

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی؛ پۆستی سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق لەنێوان “کۆچەر حەمە حەسەن عەبدولقادر” سەرۆکی ئێستا بە وەکالەت و “زمناکۆ ئەنوەر ستار” سەرۆکی پێشوو بەوەکالەت ئاڵوگۆڕ کرا.

مەراسیمی ئاڵوگۆڕکردنەکە لە بینای سەرۆکایەتیی شارەوانی سەیدسادق بە ئامادەبوونی بەڕێز قایمقامی قەزای سەیدسادق و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ئەنجامدرا، لە وتەیەکدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بێپایانی سەرۆکی پێشوو کرد کە سەرەڕای ڕاپەڕاندنی ئەرکی سەرۆک شارەوانی عەربەت لەهەمانکاتدا بەسەرکەوتوویی ئەرکی سەرۆکی شارەوانی سەیدسادقیشی ڕاپەڕاندووە، وە پیرۆزبایی گەرمی لە سەرۆکی نوێی شارەوانی سەیدسادق بە وەکالەت کرد و هیوای خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت.

Back to top button