زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون
سەرۆكی شارەوانی پیرەمەگرون خانەنشین بو
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەندازیار (ئاسۆ شێركۆ) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپكەگوڵی وەفاداری بەخشییە (بەرزان ڕەووف جەلیل) سەرۆكی خانەنشینبووی شارەوانی پیرەمەگرون.
لە مەراسیمەكەدا كە بەشێك لە لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەبوون، بەڕێز بەرێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەش بە (بەرزان ڕەووف) كرد و ڕۆڵ و ماندووبوونی بەڕێزیانی لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكاندا بەرز نرخاند، لەهەمانكاتدا هیوای خواست لە وێستگەكانی داهاتووی ژیانیدا شاد و سەركەوتوو بێت.
لەكۆتایی مەراسیمەكەدا، سەرۆكی خانەنشینبووی شارەوانی پیرەمەگروون سوپاسی بێپایانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی كرد كە لەماوەی ڕابردوودا پاڵپشتێكی بەهێزیان بووە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.


