زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵسەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕششارەوانیەکان
سەرۆکى شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش گۆڕدران
لەسەر فەرمانى بەڕێز (قوباد تاڵەبانى) جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکى تایبەتدا بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى ئـەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى، سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش گۆڕدران.
بە گوێرەى دوو فەرمانى جیاواز کە لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانییەوە دەرکراوە، (ئارام نەجات فیض الله) سەرۆکى شارەوانى چەمچەماڵ لە پۆستەکەى بەخشرا و (على ڕەووف نورى) بە وەکالەت لە شوێنەکەى دەسبەکار بوو، (بورهان عبدالله أمین) سەرۆکى شارەوانى شۆڕش لە پۆستەکەى بەخشرا و (هاوکار فاضل کاکەبرا) بەوەکالەت لەشوێنەکەى دەستبەکاربوو.
.


