سەرۆکایەتی شارەوانی قەرەداغ
هەڵمەتی سەوزکردنی دەروازەی قەرەداغ
بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی قەرەداغ و بە هەماهەنگی بەرێزان قایمقامییەتی قەزای قەرەداغ و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، هەڵمەتێكی چاندنی درەختی توو لەسەر شەقامی سەرەکی دەروازەی قەزاکە بەڕێوەچوو.
هەڵمەتەکە بە هاوکاری کۆمپانیای ئۆرانۆس و لێپرسراوی بەشی باخچەکان و ستافی باخچەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی قەرەداغ جێبەجێکرا کە سەرجەم درەختەکان لەلایەن
بەڕێز (سالار احمد شاسوار ) دابینکرابوو.




