سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
چاکسازی لە شەقامەکانی پێنجوێن
لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی خۆیدا، شارەوانی پێنجوێن بەردەوامە لە چاککردن و ڕێککردن و تێکەڵەڕێژکردنی شەقام و کۆڵانەکانی قەزاکە.
لەنوێترین چالاکیدا، بەشێک لەچاڵ و چۆڵی شەقامە گشتییەکانی لەڕێگەی قیرەوە پڕکردەوە تاکو مەترسی لەسەر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروستنەبێت.


