زانیارى گشتى

لیژنەی زەوی وەزارەت لەگەڵ نوێنەری شارەوانییەکان کۆبوەوە

ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی و ڕێكخستنی فۆڕ‌مەكانی زەوی فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی کرد و لەگەڵ نوێنەری سەرجەم شارەوانییەکان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی زەویوزار و موڵکایەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەنجامدرا و تیایدا زانیاری پێویست درایە سەرجەم ئامادەبووان بەمەبەستی دۆزینەوەی ناوی فەرمانبەر و خانەنشینان و ڕاستکردنەوەی ناو لە لیستی پەسەندکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

Back to top button