زانیارى گشتىشارەوانیەکان
زبڵدانی یەک خاڵ چووە بواری جێبەجێکردنەوە
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی ژینگەی سەیرانگاکان، بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی پڕۆژەی زبڵدانی یەک خاڵی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
“سروش سازانی” لێپرسراوی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی دەڵێت؛ ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕێگریکردنە لە پیسبوونی ژینگەی سەیرانگاکان و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە یەک خاڵدا، دەشڵێت؛ هۆکارێکە بۆ ئاسانکردنی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک لەلایەن ژینگەپارێزان و کۆمپانیاکانی جێبەجێکار.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی زبڵدانی یەک خاڵ ئامڕازێکی بەهێزی کلتورسازیی و هۆشیارییە تاکو هاوڵاتییان فێری یەک شوێن بن کە پاشماوەی سەیران و گەشتەکانیانی تێدا فڕێ بدەن، لەئێستادا بەشێوەیەکی ئەزمونی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەداهاتوودا بە دیزاینێکی سەردەمییانە جێگیردەکرێت.












