زانیارى گشتىشارەوانیەکان

سەرکەوتنی پلانی زبڵدانی یەک خاڵی لە سەیرانگاکان

بەشی ژینگەی بەڕێوەەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە قۆناغی یەکەمدا سەرکەوتنی پلانی زبڵدانی یەک خاڵی لە سەیرانگاکانی سنوری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

“سروش سازانی” لێپرسراوی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت؛ هەوڵ و کۆششمان بۆ پاراستنی ژینگەی سەیرانگاکان لەڕێگەی ئەم تەکنیکە نوێیەوە سەرکەوتووبو، تاڕادەیەکی باش گەشتیاران لەسەرجەم سەیرانگاکانی سنوری کارگێڕیمان پابەندبوون پێوەی، ڕاشیگەیاند؛ بەدڵنیاییەوە کار لەسەر گەشەپێدانی ئەم بیرۆکەیە دەکەین و لەداهاتوودا بە دیزاینێکی شارستانییانە لە سەرجەم سەیرانگاکان جێگیری دەکەین.

Back to top button