زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی بەردەقارەمان
سەرۆکی نوێی شارەوانی بەردەقارەمان دەستبەکاربو
ئەمڕۆ بە فەرمانی وزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەسەرپەرشتی بەڕێز “ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، بەڕێز “هەرێم ئیبراهیم ئەحمەد” بە ناونیشانی “ی.یاسایی” وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی بەردەقارەمان دەستبەکاربو.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی کاک هەرێم دەکەین، بەهیواین لە کاری نوێیاندا سەرکەوتووبن و لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی خۆشەویستی شارۆچکەی بەردەقارەمان بێت.


