سەرۆکایەی شارەوانی تەکیەى جەبارى

بیری سەرەکی تەکیەی جەباری نۆژەنکرایەوە

لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی هاوین، شارەوانی تەکیەی جەباری لەڕێگای لیژنەی سەرپەرشتیارەوە هەڵسا بە نۆژەنکردنەوەی بیری باخچەی کۆبانی پاش ئەوەی لە وەرزی زستادا لەکارکەوت.

لەڕێگەی تیمێکی تایبەتمەندەوە سەرجەم بۆریەکانی بیرەکە دەرکرا و دووبارە بۆری نوێی بۆ دانرایەوە، لەهەمانکاتدا غەتاسی بیرەکە گۆڕدرا تاکو بەبێ کێشە ئاوی باخچەکە و بەشێک لە شەقامی سەرەکی تەکیەی جەباری تەرخانبکرێت.

Back to top button