زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک

بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ناحیەی سیتەکی کرد

هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی بەسەرکردەوە

لەبەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بە یاوەری تیمێک کە پێکهاتبوو لە لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی بەشی ژینگە، سەردانی سنوری ناحیەی سیتەکی کرد و لەنزیکەوە بەدواداچوونی وردی بۆ هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کرد.

بەڕێزیان سەردانی بازەگیر و دووکانیان و گورگەیەر و چەند ناوچەیەکی ناحیەکەی کرد و لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی سیتەک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆرانۆس بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کرد، پاش گوێگرتن لە ڕاو سەرنجی هەموان، بەڕێزیان جەختی لەسەر خێراترکردنی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کرد و ڕایگەیاند؛ پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانی ناوچەکە ئەرکی هەمومانە.

Back to top button