سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى دەستى بە دابەشکردنى زەوى کرد

ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزان “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و “ساسان عەونى” وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیيەکانی سلێمانی؛ پڕۆسەى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینبوواندا لە سنورى شارەوانى گەرمک دەستیپێکرد.

پڕۆسەکە بە ئامادەبوونى لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و نوێنەری بەشی یاسایی و نەخشە و ڕووپێوی بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان و چەندین لێپرسراوى حکومى ناوچەکە بەڕێوەچوو، لە قۆناغى یەکەمدا لەسەر بنەماى خاڵبەندى و بەشێوەى تیروپشک 65 پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینبوواندا دابەشکرا، بەوپێیە سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک بووە یەکەمین شارەوانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى کە دەستى بە دابەشکردنى زەوى کرد.

بڕیار وایە لەداهاتوودا پڕۆسەى دابەشکردنى زەوى بەردەوامى هەبێ و سەرجەم شارەوانییەکانى سنورى کارگێڕى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بگرێتەوە.

Back to top button