سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
چاککردنی ڕێگای بلکیان و چەند کۆڵانێک لە پێنجوێن
هۆبەی چاکسازی و ئامێرەکانی شارەوانی پێنجوێن، لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەکانیدا ڕێگای بلکیان و چەند کۆڵانێکی شارەکەی تێکەڵەڕێژکرد.
هەڵمەتەکە لەکاتێکدایە بەشێک لە ڕێگاکان بەهۆی بارانبارین و لافاوی وەرزی زستانەوە تێکچوون و پێویستییان بە چاکسازییە.









