سەرۆکایەی شارەوانی تەکیەى جەبارى

ڕواندنى 1000 گوڵى وەرزى لە شارەوانى تەکیەى جەبارى

هۆبەی باخچەکانی شارەوانی تەکیەى جەبارى هەڵمەتێکى ڕازاندنەوە و جوانکردنى باخچە و بلوارى شەقامەکانى شارۆچکەى تەکیەى جەبارى لەڕێگەى ڕواندنى گوڵەوە جێبەجێکرد.

هەڵمەتەکە لەڕێگەى باخەوان و فەرمانبەرانى شارەوانییەوە جێبەجێکرا و بڕى 1000 گوڵى وەرزى و هەمیشەیی لە سنورى شارەوانییەکە ڕوێنرا و دیمەنێکى جوانى بە باخچە و شەقامەکان بەخشى.

Back to top button