زانیارى گشتىشارەوانیەکان
بەڕێوەبەرى گشتى ڕێز و سوپاسى بەخشییە ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی
ئەمڕۆ ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى، لە مەراسیمێکى تایبەتدا ڕێز و سوپاسى بەخشییە سەرۆک شارەوانییەکانى (دەربەندیخان، قەرەداغ، عەربەت، سێوسێنان، باوەخۆشێن).
لەچوارچێوەى مەراسیمەکەدا بەڕێز بەڕێوەرى گشتى؛ سوپاسى ئەرک و ماندووبوونى سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکانى کرد و هیواى خواست بەهەمان گوڕوتینەوە لە خزمەتکردنى ناوچەکانیان بەردەوام بن، لاى خۆشیانەوە سەرۆک شارەوانییەکان سوپاسى بێپایانى بەڕێوەبەرى گشتییان کرد و ڕایانگەیاند؛ خەڵاتى ڕێزلێنانەکەتان سورتر و پێداگرترمان دەکات لەسەر خزمەتکردن بە خەڵک و خاکى ناوچەکانمان.





