زانیارى گشتى

سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی یەكێتی نیشمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كرد

ئەمڕۆ ڕێكەوتی 17-5-2026، (سەركەوت زەكی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی كرد و لەلایەن ئەندازیار (ئاسۆ شێركۆ تۆفیق) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرجەم لێپرسراوی بەشەكان پێشوازی لێكرا.

لەو دیدارەدا، بەڕێزیان سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی بەشەكان و سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كرد كە بەوپەڕی دڵسۆزیی و لەخۆبوردووییەوە ئەركی خۆیان ڕاپەڕندووە و بەبێ جیاوازی لە خزمەتی هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا بوون، لەهەمانكاتدا بەڕێزیان جەختی لە پاڵپشتی و هاریكاری خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی کردەوە.

لەبەرامبەردا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی زۆری سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد كە بەردەوام هاریكار و هەماهەنگ بوون لە ڕاپەڕاندنی كارەكانیان.

Back to top button