سەرۆکایەتی شارەوانی گاپیڵۆنشارەوانیەکان

شارەوانی گۆپاڵە ٩٦ پارچە زەوی دابەشکرد

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٨-٥-٢٠٢٦، سەرۆکایەتی شارەوانی گۆپاڵە ٩٦ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنورەکە دابەشکرد.

پڕۆسەکە بە شێوازی تیروپشک و بە ئامادەبوونی قایمقام و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی

سلێمانی و سەرجەم لێپرسراوانی کارگێڕی ناوچەکە ئەنجام درا.

بە وتەی سەرۆکی شارەوانی گۆپاڵە؛ سەرجەم پارچە زەوییەکان دەکەونە سنوری نەخشەی بنەڕەتی گۆپاڵە و خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆیان هەیە و تەنها قیریان ماوە.

Back to top button