زانیارى گشتى
قایمقامی قەزای بازیان سەردانی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی كرد
(تاریق ڕەشید عەلی) قایمقامی قەزای بازیان بە یاوەری (نەوزاد جەلال محەمەد) سەرۆكی شارەوانی بازیان، سەردانی ئەندازیار (ئاسۆ شێركۆ تۆفیق) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانیان كرد.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك پێشنیار و پڕۆژەی گرنگ ئەنجامدرا كە خزمەتی بەرچاو بە دانیشتوانی شارۆچكەی بازیان و گوندەكانی دەوروبەری دەكات، لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بەڵێنیدا هەرچی لەتوانای خۆیی و تیمەكەیدا بێت پێشكەشی ئاوەدانی و خزمەتكردنی زیاتری قەزای بازیان بكەن.



