سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگاوشارەوانیەکان

٨٤ پارچە زەوی لە ناحیەی سەنگاو دابەشکرا

ئەمڕۆ لە بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگاو، دابەشکردنى زەوی دەستیپێکرد و لە قۆناغی یەکەمدا ٨٤ پارچە زەوى بەسەر ئەو فەرمانبەران و خانەنشینانەدا دابەشکرا کە ناویان لە لیستەکەدا هاتبو.

پڕۆسەکە بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی

سلێمانی و ژمارەیەک لێپرسراوی کارگێڕی سنورەکە بەڕێوەچوو.

دابەشکردنەکە بەپێى خاڵبەندی و بە تیروپشک ئەنجامدرا و لەخاڵی (٤٩)ەوە بۆ خاڵی (٢٤) زەوییان وەرگرت، بەگوێرەی زانیارییەکانی شارەوانی سەنگاو؛ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا زەوییان پێ نەدرا بەدڵنیاییەوە لە قۆناغی دووەمدا سودمەند دەبن.

Back to top button