زانیارى گشتى
بەرێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە دوو ئەندازیاری کارا و چالاک
ئەمڕۆ لە مەراسیمێكی تایبەتدا، ئەندازیار (ئاسۆ شێركۆ تۆفیق) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە هەردوو ئەندازیاری کارا و چالاک (ئەمیر كەمال خدر) لێپرسراوی بەشی نەخشەسازی و ئامادەکردنی دەرخستە و (بەهرە محسین سلێمان) لێپرسراوی هۆبەی ڕاپۆرت و چالاکی لە بەشی هونەری پڕۆژەکان.
لەكاتی بەخشینی خەڵاتەكەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بێپایانی هەردوو ئەندازیاری كرد كە بەوپەڕی دڵسۆزی و پەرۆشییەوە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێكردووە، ڕاشیگەیاند؛ بەهیوام نمونەتان زۆر بێت.


