سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەتشارەوانیەکان

١٠٠ پارچە زەوی لە شارۆچکەی عەربەت دابەشکرا

ئەمڕۆ پڕۆسەی دابەشکردنى زەوی لە سنوری شارەوانی عەربەت دەستیپێکرد و لە قۆناغی یەکەمدا ١٠٠ پارچە زەوى بەشێوازی تیروپشک بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانەدا دابەشکرا.

پڕۆسەکە بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی عەربەت و لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و ژمارەیەک لێپرسراوی فەرمانگە حکومییەکانی سنورەکە بەڕێوەچوو.

پڕۆسەی دابەشکردنەکە سەرکەوتووانە بەپێى خاڵبەندی و بە شێوازی تیروپشک ئەنجامدرا، بڕیار وایە لە قۆناغەکانی دواتردا تەواوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە بگرێتەوە کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

Back to top button