سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنشارەوانیەکان
٣٨٠ پارچە زەوی لە پێنجوێن دابەشکرا
ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن لە قۆناغى یەکەمدا ٣٨٠ پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنورەکەدا دابەشکرد.
دابەشکردنەکە بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای پێنجوێن و داواکاری گشتی و سەرۆکی شارەوانی پێنجوێن و لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە لێپرسراوانی ناوچەکە بەڕێوچوو.
پڕۆسەکە شەفافانە و بەشێوازی تیروپشک ئەنجامدرا و ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە “خاڵی ٥٦ بۆ ٢٦ “یان هەبو سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی.














