زانیارى گشتى

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى تاجەگوڵینەى لەسەر مەزارى سەرۆک مام جەلال دانا

لەساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بە یاوەرى لێپرسراوى بەش و هۆبەکان و بەشێک لە سەرۆک شارەوانییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى؛ تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفادارییان لەسەر مەزارى سەرۆک مام جەلال لە دەباشان دانا، پاشان بەمەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی یەکێتییان کرد.

51 ساڵ بەرلەئێستا، لەدۆخێکى سەخت و دژوارى پڕ نائومێدیدا، سەرۆک مام جەلال و شەش هەڤاڵى ترى؛ بەیانى دامەزراندنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان وەک هێزێکى پێشکەوتووخوازى بەرگریکار لە دۆزى ڕەواى نەتەوەى کورد بڵاوکردەوە، کە دواتر بووە هەوێنى هەڵگیرسانەوەى شۆڕش و جوڵانەوەى خەباتى چەکدارى هەتا ڕزگارکردنى یەکجارەکى باشوورى کوردستان لە بەهارى 1991.

Back to top button