زانیارى گشتى
بەرێوەبەری گشتی ڕێز و سوپاسی بەخشییە ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی
ئەمڕۆ لە مەراسیمێكی تایبەتدا، ئەندازیار (ئاسۆ شێركۆ تۆفیق) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی، ڕێز و سوپاسی بەخشییە 10 سەرۆك شارەوانی سنوری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان.
لەچوارچێوەی مەراسیمەكەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی سەرجەم سەرۆك شارەوانییەكانی كرد كە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانیان جێبەجێكردووە، لەبەرامبەردا سەرۆك شارەوانییەكان پێزانینی قوڵی خۆیان بۆ پاڵپشتی بەردەوامی بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی كە هەمیشە لە خەمی جێبەجێكردنی داخوازییەكانیاندا بووە.













