سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەتشارەوانیەکان
٢٥٠ پارچە زەوی لە شارۆچکەی عەربەت دابەشکرا
ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت قۆناغى دووەمى دابەشکردنى زەوی لە سنوری ناحیەکە جێبەجێکرد، ئەم قۆناغە ٢٥٠ پارچە زەوى لەخۆگرت کە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشکرا.
دابەشکردنەکە بە شێوازی تیروپشک ئەنجامدرا و بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی عەربەت و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
بڕیار وایە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی هەبێ و سەرجەم ئەو کەسانەی ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە؛ لە قۆناغەکانی دواتردا سودمەند بن.














