زانیارى گشتىشارەوانیەکان
دوو پەرلەمانتاری کوردستان سەردانی بەڕێوەبەری گشتییان کرد
ئەمڕۆ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە هەردوو پەرلەمانتاری کوردستان “ئازاد محەمەد ئەمین” و “لاوێن شەهید ئەردەڵان” کرد.
لەچوارچێوەی سەردانەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند گیروگرفتێکی سنوری شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش کرا و هەردوو پەرلەمانتار پێشنیار و سەرنجی خۆیان لەوبارەوە خستەڕوو، لەبەرامبەردا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند؛ هەوڵ دەدەین بەهەماهەنگی سەرۆک شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش، ڕێگەچارەی دروست بۆ سەرجەم گیروگرفتەکان بدۆزینەوە.




