سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەتشارەوانیەکان

٣٥٠ کەس لە عەربەت زەوییان وەرگرت

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت، قۆناغى سێهەمى دابەشکردنى زەوی دەستپێکرد و ٣٥٠ پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشکرد.

دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی عەربەت و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە و لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەڕێوەچوو.

بڕیار وایە قۆناغەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنوری شارەوانی عەربەت بەردەوامی هەبێ و سەرجەم ئەو کەسانە بگرێتەوە کە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

Back to top button