سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕششارەوانیەکان

چاککردن و کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە ناحیەی شۆڕش

تیمی هونەری شارەوانی شۆڕش چەند کۆڵانێکی لە سنوری ناحیەکە کۆنکرێتکرد کە پێشتر ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان دروستکردبو.

بەدیاریکراوی کار لەسەر چاککردنەوە و کۆنکرێتکردنی شەقامی سەرەکی گەڕەکی پیریادییەکان کرا کە یەکێکە لەشەقامە پڕ جوڵە قەرەباڵغەکانی ناحیەی شۆڕش.

سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش ڕایدەگەیەنێت؛ ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵی بەردەوامی ئێمە بەپێی ئەو توانا ماددی و مرۆییەی کە لەبەر دەستماندایە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سنورەکە .

Back to top button