زانیارى گشتى
پۆستى سەرۆک شارەوانى خدران ئاڵوگۆڕکرا
ئەمڕۆ ڕێکەوتى 23ى حوزەیران، بە سەرپەرشتى ڕاستەوخۆى ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق) بەڕێوەبەرى گشتى و بە ئامادەبوونى بەشێک لە لێپرسراوانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى؛ پۆستى سەرۆک شارەوانى خدران ئاڵوگۆڕکرا، (ئومێد حەسەن عەلى) بەناونیشانى ڕووپێو لە پۆستەکەی بەخشرا و (بەرهەم ڕەسوڵ عەبدوڵا) بەناونیشانى یاسایی لە شوێنەکەى دەستبەکاربو.
لەچوارچێوەى ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕکردنەکە؛ بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى سوپاسى سەرۆکى پێشووى شارەوانى خدرانى کرد کە بەوپەڕى دڵسۆزییەوە ئەرکەکانى خۆى ڕاپەڕاندووە و هیواى خواست لە قۆناغەکانى داهاتووترى کارى وەزیفیدا سەرکەوتووبێت، هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆکى نوێى شارەوانى خدران کرد و بەڵێنیدا پاڵپشت و هاریکارییان بێت.






