سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەتشارەوانیەکان

٢٣٥ پارچە زەوی لە سنوری شارەوانی عەربەت دابەشکرا

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیران، سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت قۆناغى چوارەمى دابەشکردنى زەوی لە سنوری شارۆچکەکە جێبەجێکرد، ئەم قۆناغە ٢٣٥ پارچە زەوى لەخۆگرت کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشکرا.

پڕۆسەی دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

دابەشکردنی زەوی بەردەوامی دەبێ و تەواوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە سودمەند دەبن کە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

Back to top button