زانیارى گشتى
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە “پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی” كرد
ئەمڕۆ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە “پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
ئامانج لە سەردانەكەی بەڕێزیان بەدواداچوون بو بۆ چەند گیروگرفتێک لە سنوری شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش، لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڵێنیدا بەهەماهەنگی سەرۆک شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش بەدواداچوون بۆ سەرجەم گیروگرفتەکان بكات و ڕێگاچارەی پێویستیان بۆ بدۆزێتەوە.


