سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوورشارەوانیەکان
قیرکردنەوەی شەقامەکانی شارەزوور
سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور هەڵمەتێکی هەڵگرتنەوەی قیری کۆن و سەرلەنوێ قیرکردنەوەی چەند شەقامێکی ناوەندی قەزای شارەزووری دەستپێکردووە.
هەڵمەتەکە شەقامەکانی فولکەی نالی بۆ بەردەم پەروەردەی شارەزوور و هەردوو شەقامی بەردەم مزگەوتی شێخ مەعروفی نێرگزەجاڕ دەگرێتەوە.
شارەوانی شارەزوور هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بۆماوەیەکی کاتی ئاستەنگی هاتووچۆ لەو شەقامانەدا دروستدەبێت بۆیە پێویستە بە ئاگاییەوە شۆفێران هاتووچۆی پێدا بکەن.



